رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایكرد پێدەچێت قەیرانێكی دارایی نوێ رووبدات و سیاسیەكانیش قسەی لەبارەوە ناكەن.
رۆژنامەی ئێندیپێندتی بەریتانی لەبابەتێكدا بڵاویكردەوە ئەگەرێك هەیە بۆ روودانی قەیرانێكی نوێی دارایی لە جیهاندا ، بەڵام سیاسیەكان باسی لێوە ناكەن و قسەی لەبارەوە ناكەن.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەكردووە كە لەكاتێكدا هەندێك لایەن پاشەكشەی ئابووری بەدوور دەزانن ، بەڵام بەهۆی ئەو نیشانانەی بازاڕەكانی جیهان بەخۆیەوە دەبینێت نابێتە رێگر لەدووركەوتنەوەی تارمایی روودانی قەیرانێكی نوێی دارایی.
ئەو رۆژنامەیە روونیكردۆتەوە هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی بەریتانیا بۆتە هۆی جێی گرنگی پێدانی سیاسیەكان و هیچ كام لەو سیاسیانە باسی ئەگەری روودانی قەیرانی دارایی نوێ و پاشەكشەی ئابووری ناكەن لەجیهانی پێشكەوتوودا لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا. ئێندیپێندت راشیگەیاند حكومەتەكانی رۆژئاوا وانەیان لەئەزمونەكانی رابردوو وەرنەگرتووە و هەركاتێك ئەوان لەو بڕوایەدا بن ئابوورییەكانیان زۆر بەهێز و گەشەكردووە ئەو كاتە ئاستەنگیەك دروست دەبێت ، چونكە خولی ئابووری جیهان دەگاتە خاڵێكێكی دیاری كراو هەر 8 ساڵێك و قەیرانی دارایی روودەدات.