له‌جیهاندا بایه‌خ‌و بێ بایه‌خیی زانكۆكان به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه دیاریده‌كرێن كه ئایا براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌نێو مامۆستاكانی ئێستای یان خوێندكاره‌كانی رابردویدا هه‌ن؟ چه‌ند توێژه‌ریان هه‌یه له‌دنیادا به‌ناوبانگ بن؟ چه‌ند مامۆستایان هه‌یه كه وتار‌و توێژینه‌وه‌یان له‌بڵاوكراوه گرنگ‌و ئاست به‌رزه‌كانی جیهاندا بڵاوكردبێته‌وه؟ ئه‌مڕۆ توانای زانستی به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا داده‌نرێت.
له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزو ده‌سه‌ڵات، سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پێگه‌ی وڵاتان له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌و ئابوری جیهاندا، چه‌ندین پێوه‌ری جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنرێن، له‌توانای سه‌ربازییه‌وه بگره تا ده‌گات به‌كێش‌و قورسایی دیبلۆماسی‌و توانای زانستی‌و ته‌كنیكی، توانای به‌رهه‌مهێنان، نرخی دراو، ره‌هه‌ندی بازرگانی ده‌ره‌كی‌و چه‌ندانی دیكه‌ش.
له‌نێو هه‌موو ئه‌م پێوه‌رانه‌دا، ئاستی زانكۆكان‌و توانای زانستی به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت. توانای زانستی‌و هونه‌ری وڵاتێك، زیاتر له‌پێوه‌ره‌كانی دیكه هێزو ده‌سه‌ڵات‌و كاریگه‌رییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌ش له‌گره‌وی توانای خوێندنی باڵا‌و ئاست به‌رزیی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌دایه. ئه‌مڕۆ پێگه‌ی خوێندنی باڵا له‌وڵاتێكدا به‌گرنگترین فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پله‌ی ئه‌و له‌ریزبه‌ندی ئێستای هێزدا ده‌ژمێردرێت‌و وه‌ك یه‌كه‌مین فاكته‌ری كاریگه‌ریش له‌رۆڵی بینینی له‌شه‌تره‌نجی سیاسه‌ت‌و ئابوری جیهاندا داده‌نرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوندا، خوێندنی باڵاش هه‌رچی زیاتر خه‌سڵه‌تی گه‌ردونی به‌خۆیه‌وه بینیوه. خوێندنی باڵا له‌بازاڕی جیهانیدا گرنگی‌و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئێستا ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر له‌مامۆستا، توێژه‌ر‌و خوێندكاران له‌نێوان وڵاتان‌و كیشوه‌ره جیاجیاكاندا له‌هات‌و چۆدان. ته‌نانه‌ت كۆمپانیا فره ره‌گه‌زه‌كان خزمه‌ته‌كانی خۆیان له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنیشدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا كه پشكه‌كانی هه‌ندێكیان له‌بۆرسه‌دا كڕین‌و فرۆشی پێوه ده‌كرێت، هه‌زاران خوێندكار له‌لقه ده‌ره‌كیه‌كانی خۆیدا له‌ئه‌وروپا‌و ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتین‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسی له‌ئه‌بو زه‌بی‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقادا لقی هه‌یه، زانكۆكانی ئوستورالیا له‌ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی ناوچه‌ی ئاسیایی هێمن په‌یمانگایان دامه‌زراندوه. كه‌م نین ژماره‌ی ئه‌و خوێندكاره ئه‌فه‌ریقیانه‌ی كه له‌وڵاتانی خۆیاندا، به‌لام له‌لقه‌كانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكی‌و ئه‌فه‌ریقای باشوردا ده‌خوێنن.
هاوكات له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبون‌و به‌جیهانبونی خوێندنی باڵادا، زانكۆكان پێشبڕكێیانه كه ناوبانگ‌و متمانه‌یان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌هێزو به‌رفراوان بكه‌نه‌وه. بازاڕی جیهانی خوێندنی باڵا، كه ساڵانه سه‌دان ملیار دۆلار جێگۆڕكێی پێده‌كرێت، بوه به‌گۆڕه‌پانی كێبڕكێیه‌كی گه‌وره. ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتری گه‌نجانی ئه‌مڕۆ، كه سه‌ركرده‌كانی سبه‌ینێی جیهانن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی خوێندن‌و فێربونێكی ئاست به‌رز، له‌سۆراغی باشترین زانكۆكانی جیهاندان بۆ خوێندن.
سه‌نته‌ری شه‌نگه‌های كه له‌ساڵی 2003ه‌وه به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك ریزبه‌ندی گرنگترین زانكۆكانی جیهان دیاریده‌كات، ساڵانه جێی سه‌رنجی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی جیهانه. ئه‌م ریزبه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كانی وه‌ك ژماره‌ی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌نێو مامۆستاكانی یان خوێندكاره كۆنه‌كانی، ژماره‌ی ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كه به‌ناوبانگن، ژماره‌ی ئه‌و تۆژینه‌وه‌و وتارانه‌ی كه ئه‌وان له‌بڵاوكراوه به‌ناوبانگه‌كانی جیهاندا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌نجامده‌درێت. ساڵانه سه‌نته‌ری شه‌نگه‌های به‌پێی پێوه‌رو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی لیستێك بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پێوه‌رانه، له‌نێو 500 زانكۆی جیهاندا زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ریزی پێشه‌وه‌دان، كه به‌هۆی توانای زانستی‌و ته‌كنیكیانه‌وه، بونه‌ته سه‌نته‌ری به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا له‌جیهاندا، زۆربه‌ی نوخبه‌كانی گۆی زه‌وی به‌ره‌و لای خۆیان راده‌كێشن‌و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌كانی ئاینده په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.
له‌نێو 20 زانكۆی هه‌ره باشی جیهاندا به‌پێی ریزبه‌ندی سه‌نته‌ری شه‌نگه‌های 17یان ئه‌مه‌ریكین. دو زانكۆی به‌ریتانی‌و یه‌كێكیان ژاپۆنییه. له‌سه‌د زانكۆی هه‌ره باشی جیهان، 54یان ئه‌مه‌ریكین‌و 11یان به‌ریتانی‌و 5یان ئه‌ڵمانی یان ژاپۆنی‌و ئه‌ودوایان چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ن.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی