وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن بە تۆمەتی کوشتنی ڕاھێنەری پێگەشتوانگ بازیان کە دوێنی کوژرا.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن بە تۆمەتی کوشتنی ڕاھێنەری پێگەشتوانگ بازیان کە دوێنی کوژرا.
سەرکەوت ئەحمەد وتە بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند” دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە بە ھحی تەقەکردنەوە ڕاھێنەری پێگەشتوانی بازیان کوژرا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوو تواندرا کەسێک بەتاوانی ئەو کوشتنە دەستگیر بکرێت و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە چەند کەسێکی تریش داوا کراوە و لر بەدواداچونداین بۆ گرتنی ئەو کەسانەش”.
ڕاشیگەیاند” لەگەڕەکی تاڤگەی سلێمانی تۆمەتبارێک بیندراوە دوای ئەوەی ویستویانە دەستگیری بکەن ڕوبەڕوی ھێزەکانمان بۆتەوەو پۆلیسێکی برندار کردووە دەرکەوتووە ناسیاوی ئەوکەسەبووە کەلەماڵەکەدا بووە”
سەرکەوت ئەحمەد ڕاشی گەیاند” توانیویانر لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن ڕوبەڕوبونەوەیەکی زۆری لەگەڵ ھێزەکانمان ئەنجامداوە وە پاشان تواندراوە دەستگیری بکەن کە ٢٣ دزیکردنی ئەنجام داوە لەگەڵ ھاوکارەکانی وە دانی ناوە بەتاوانەکانیدا و بەماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ئەوکەسە بەندە”