پسپۆرێكی ئابووری، سەرچاوە نەوتییەكان بە سامانی نەفرەتی وەسفدەكات چونكە وڵاتە بەرهەمهێنە نەوتییەكانی والێكردووە كەرتە ئابوورییەكانی تری وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری پشتگوێ بخەن.
پسپۆرەكە كە ناوی سەلام قورەیشییە رایگەیاند: “سامانە نەفرەتییەكە (دەستەواژەیەكی جیهانیەو لەلایەن رێكخراوە جیهانییەكانەوە بۆ داهاتی نەوت بەكارهێنراوە) چونكە وای لە وڵاتە بەرهەمهێنە نەوتییەكانی وەك لیبیا و نەیجیریاو عیراق كردووە بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە نەوت ببەستن لەدانانی بودجەی گشتیدا، لەبەرامبەریشدا كەرتە ئابوورییەكانی تریان پشتگوێ خستووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد عیراق كۆمەڵگەی ئابوریی گەورەی هەیە كە دەكرێت سوودیان لێ ببینرێت لە هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی نەتەوەییدا، كەچی بەرزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت وای لەعیراق كردووە تەمبەڵ بێت بەرامبەر كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریدا.