هاتوچۆی سلێمانی: لەئێستادا هیچ كامێرایەكی جێگیر لەشەقامەكانی سلێمانیدا كار ناكات


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هیچ كامێرایەكی جێگیری هاتوچۆی سلێمانی لەشەقامەكانی سلێمانی نەكەوتونەتەوەكار‌و تەنها تێست كراون بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتودا بیخەنەوە كار.

لێپرسراوی بەشی كامێراكانی هاتوچوی سلێمانی ڕایگەیاند: لەئێستادا هیچ كامێرایەكی هاتوچۆ لەشەقامەكانی سلێمانی نەكەوتونەتەوەكار‌و تەنها تێست كراون بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتودا بیخەنەوە كار ‌و لەكاتی خستنەوەكاری كامێرا جێگێرەكاندا، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە لێی.

لێپرسراوی بەشی كامێراكانی هاتوچۆ وتیشی: كامێرا گەڕۆكەكان، بەردەوام لەكاردان‌و خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەكەن، كە بەخێرایی لەڕادەبەدەر لێدەخوڕدرێن.