ئەمرۆ له‌بازاڕی بۆرسه‌ی توركیا به‌ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر کران


ئه‌مڕۆ 12/5/2017 پۆلیسی توركیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ بازاڕی بۆرسه‌ له‌ئیسته‌نبوڵ زیاتر له‌ 100 كه‌سی ده‌ستگیركرد.

هه‌رچه‌ند میدیاكانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ئاماری ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ڵێن زیاتر له‌ 50 كه‌سه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ 100 كه‌س زیاترن.

پۆلیس تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ پاڵ ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌ گوایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی ته‌مووزی ساڵی رابردووی توركیا ده‌ستیان هه‌بووه‌.