دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان کاتژمێرێکی ١٠ دۆلاری لەدەستە


پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە کە جارێکی تر بیل گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت لە لیستی گۆڤاری فۆربیس پلەی یەکەمی دەوڵەمەندترین ملیاردێرەکانی جیھانی وەرگرتەوەو و سەرۆکی ئەمریکاش دۆناڵد ترەمپ بە ٢٠٠ خاڵ لە دوای گەیتسەوە دێت.

تێکڕای داھاتی گەیتس بە ٨٧ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە ھەر چوار ساڵ جارێک گۆڤاری فۆربیس ناوی گەورە سەرمایەدارەکانی جیھان ئاشکرا دەکات و جگە لەوەی بە سەرمایە لە ھەموان جیاوازترە پێگەکە بڵاویکردۆتەوە گەیتس لە ستایلی ژیان و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ خانەوادەکەشی جیاوازە.
 
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی میرەری بەریتانی گەیتس ئاماژەی بۆ ئەوە داوە کە ھیچ کات رێگە بە منداڵەکانی نادات تا تەمەنی ١٤ ساڵی مۆبایلیان ھەبێت بە تەنھا ئەوەش نا بەڵکو کاتی بەکارھێنانی مۆبایلیش بۆ دەستنیشان کردوون بە ووتەی گیتس دەبێت منداڵەکانی پێش نوستن و چوونە ناو جێگەی نوستنیانەوە بەھیچ جۆرێک مۆبایل بەکارنەبەن بۆ ئەوەی خەوێیان لێ تێک نەچێت چونکە بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ئامێرانە چەندە زیان بە باری تەندروستی مرۆڤ دەگەێنن و تانەت بە ووتەی خۆی زیان بە شێوازی خواردنی مرۆڤەکانیش دەگەێنێت.
 
گەیتس و میلیندای ھاوسەری سێ منداڵیان ھەیە کە جینیفەریان تەمەنی ٢٠ ساڵە و روری ١٧ ساڵە و فیبیش ١٤ ساڵ ،بەرای زۆرینە ئەو شۆرشەی گیتس لە بواری تەکنۆلۆژیادا بەرپای کرد بە دیاترین شۆرشەکانی تەکنۆلۆژیا دادەنرێت بەڵام سنوردارکردنی بەکارھێنان بۆ منداڵەکانی گفتوگۆی چڕی شەقامی لێکەوتەوە و بەرای گیتس دەبێت سنورێک بۆ بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیا لای منداڵ دابنرێت چونکە دواجار بە ووتەی گیتس تەکنۆلۆژیا دەتوانێت کۆنترۆڵی پەروەردەی منداڵ لەژێر دەستی دایک و باوک دەربکات.
 
راپۆرتەکان دەڵێت دامەزرێنەی مایکرۆسۆفت زۆر بە باشی لەمەترسیەکانی زۆر بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیا گەیشتووە ھەربۆیە دەیەوێت لە دەریاچەی مادینا کە ماڵەکەی لەوێیە دەرفەتی ژیانی سروشتی و پەرەپێدانی چالاکی زیاتر بە منداڵەکانی ببەخشێت.
 
لەدوای وازھێنانی لە سەرۆکایەتی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ساڵی ٢٠١٤ لەئێستادا گیتس بە یەکێک لە چالاکەکانی بواری کاری خێرخوازی دادەنرێت و لە رواڵەتیشدا بە کەسێکی سادە وەسفکراوە چونکە سەردانی چەندین ناوچەی برسی کردوە و چەندین کاری خێرخوازی لەو ناوچانەی سەریلێداون بە ئەنجام گەیاندوە دواجاریش لە ساڵی ٢٠١٠ بریاریدا کە زۆرینەی داھاتەکەی ببەخشێت کە بۆ ئەو ساڵە نزیکەی ٦١ ملیار دۆلار بووە بریاریشی داوە سەرجەم ئەو داھاتەی ھەیەتی لە بواری کاری خێرخوازی تەرخانی بکات و منداڵەکانی بەتەواوەتی بێبەری بکات لە داھاتەکەی.
 
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان تەمەنی ٦١ ساڵ کاتژمێرێکی جۆری کاسیۆی لەدەستدایە بە بەھای ١٠ دۆلاری ئەمریکی و لەگەڵ ئەو جلوبەرگە سادانەی لەبەریان دەکات و بە ووتەی خۆشی لە چاوپێکەوتنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەداوە کە حەز بە خواردنی ساوەر و ماکدۆنالدزە و باوەریشی وایە ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی کلیلی خۆشبەختی ئەون نەک پارە و سامان .