حكومەتی هەرێم ماوەی مانەوەی گەشتیارانی ئێران لە15 ڕۆژەوە بۆمانگێك زیاد دەكات

 
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران‌ و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی ئێران لەهەرێمی كوردستان دەكرێت و ماوەی مانەوەیان لە پازدە ڕۆژەوە بۆ یەك مانگ زیاد دەكرێت.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران‌ و هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان كارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ئێران دەكات كەسەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپێردووە بە كەمكردنەوەی تێچووی پێدانی كارتی نیشتەجێبوون و خێرایی بەخشین بە پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: بە گوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی مانەوەی گەشتیارانی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان لە پازدە ڕۆژەوە بۆ یەك مانگ زیاد دەكرێت.