ژمارەیەک بازرگان و کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی بەشداری پێشانگایەکی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی دەکەن لەوڵاتی چیک.
ئەم پێشانگایە ساڵانە لە وڵاتی چیک دەکرێتەوە کەتیایدا نوێترین شێوازەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ و زۆرتیرن زانیاری لەم بارەیەوە بە بەشداربوانی پێشەنگاکە دەدرێت، بۆ ئەم ساڵیش شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان لە پێشەنگاکەدا کردوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئەزمونی ئەو وڵاتە لەبواری کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵدا، و گواستنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان.
وەصفی خەلیل ئیبراهیم ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە سەرۆکایەتی شاندی ژوور دەکات لەپێشەنگاکە ڕایگەیاند: ئێمە بەشداریمان لەپێشانگاکەدا کرد و نوێترین شیواز و زۆرترین زانیارمان لەبارەی بەخێوکردنی ئاژەڵەوە وەرگرت بەمەبستی گواستنەوەی ئەزمونی چیک بۆ کوردستان و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ لەهەرێم.
شایەنی باسە ”لەئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای سەرچاوەی تری داهاتدا دەگەرێت بۆ جیگرەوەی نەوت یەکێک لەو سەرچاوانەش بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەرێگای بەشداری کردنی لە کۆنفرانس و پێشەنگا نێودەوڵەتیەکانەوە هەوڵیداوە ئەزمونی وڵاتانی پێشەکەوتوو بگوازێتەوە بۆ هەریمی کوردستان”.











