بەهەوڵی ژووری بازرگانی کێشەی بەرێوبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵ چارەسەر کرا


حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی کردۆتەوە کە کارەکانی ڕابگرێت ئەم بڕیارەش کێشەیەکی گەورەی بۆ بازرگان دروست کردوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: لەلایەن بازرگانانەوە ئاگادار کراینەوە کە پێان باشە بەرێوبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی پشکنین بۆ ئەو کاڵا و کەلوپەلانە بکات کە هاوردەی سلێمانی دەکرێت ئێمەش قامیمقامیەتی سلێمانیمان ئاگادار کردوە و داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەمان کرد.

سیروان محەمەد ڕاشیگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا لەگەڵ ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی وعومه‌ر ئه‌حمه‌د پارێزگاری سلێمانی بەکۆی دەنگ بڕیارماندا کەبەرێوبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی بەردەوام بێت لەکارەکانی و پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کاڵایانە بکات کە هاوردەی سلێمانی دەکرێت تاکو ئەو کاتەی چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەرکەکانی ئەو بەرێوبەرایەتیە لە ئەستۆ بگرن.