ئەنجومەنی جیهانی زێڕ ئاشكرایكردووە، لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا خواست لەسەر زێر بەڕێژەی لەسەدا 18پاشەكشەی كردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئەنجومەنەكە، لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی 2017دا بڕی هەزار و 34 تۆن زێر فرۆشراوە، كە بەروارد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە هەزار و 262 تۆن بووە بەرێژەی لەسەدا 18 كەمیكردوە.
راپۆرتەكە هۆكاری ئەو پاشەكشەیەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، كە بانكی ناوەندی وڵاتان كەمتر بایەخ بەكڕینی زێر دەدەن، جگە لەوەش لەو ماوەیەدا حكومەتی چین بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەر یەدەگی دراو بۆی درووست بووە پرۆگرامی كڕینی زێری بەشێوەیەكی كاتی راگرتووە.
سەبارەت بەرۆژهەڵاتی ناوەراستیش خواست لەسەر زێر بەجێگری ماوەتەوە، بەڵام لەئێران خواست لەسەر كڕینی زێڕ لەسەر بنەمای ساڵانە لەسەدا 27 زیادیكردووە.
هاوكات لەوڵاتانی تری ناوچەكە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتو كەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران، خواست لەسەر زێر بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووە.