سەرۆكی رێكخراوی راوكردنی ماسی ئێران رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلار بەرهەمی ماسی و زیندەوەری ئاوییان فرۆشتووە.
(حەسەن ساڵحی) سەرۆكی رێكخراوی راوكردنی ماسی ئێران ئاشكرایكرد، وڵاتەكە لەپلەی یەكەمی ناوچەكەدایە بۆ بەخێوكردنی رۆبیان و ساڵی رابردووش 23 هەزار تۆنیان بەرهەمهێناوەو لەو بڕەش 14 هەزار تۆنیان هەناردەی دەرەوە كردووە، هاوكات لەساڵی رابردوودا توانیویانە 3 هەزار تۆن ماسی كافیار بەرهەم بهێنن و بۆ یەكەمجاریش گۆشتی ماسی كافیاریان هەناردەی ئەمریكا كردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێران بە گەورەترین بەرهەمهێنەری ماسی سەلەموون ئەژمار دەكرێت لە ئاوە شیرینەكانی جیهانداو پلانیشیان هەیە بەرهەمی ماسی و زیندەوەرە ئاوییەكانی وڵاتەكەی بۆ ملیۆنێك و 100 هەزار تۆن بەرز بكەنەوە.