لەپاڵ گرفتە سیاسی و ئیداریەكانی ئیستا پارێزگای سلێمانی لەبەردەم مەترسی كێشە خزمەتگوزاریە كانیشدا گیرۆدەبوە، ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە دەلێت گرفتی نەبونی بودجەو دەسەلات هەیە و زیاتر لە 1100 پرۆژە پەكیان كەتوەو تەنیا %15ی بودجەی بەكار بردنیان بۆ خەرج دەكرێت، هەندێك لەئەندامانی ئەنجومەن دەلێت لەوەرزی گەرمادا گرفتی ئاوو كارەبا سەرهەڵ دەدات و ئێستا 200 محاویلەو 30 تۆڕنەی ئاو لە كار كەوتوون هیچ پارەیەك نیە بۆ چاككردنەوەیان.
ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی راگەیاند:” سلێمانی بەتەواوەتی پەكخراوە بەداخەوە نەدەسەڵاتی و نە بودجەو میزانیەیی پێویستی لەبەردەستدا نیە بۆ ڕاپەراندنی كارەكانی خۆیی “.
هەروەها وتیشی:” ئێستا زیاتر لە 1100 پرۆژە پەكیان كەتوەو تەنیا %15ی بودجەی بەكار بردنیان بۆ خەرج دەكرێت و گەر وابڕوات سلێمانی ڕوبەروی دارمانێكی گەورە دەبێتەوە “.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لەوەرزی گەرمادا گرفتی كارەبا و ئاو سەرهەڵدەدات و ئێستا 200 محاویلەو 30 تۆڕنەی ئاو لە كار كەوتوون هیچ پارەیەك نیە بۆ چاككردنەوەیان”.