نادر ڕۆستی: تەنها ٢٠٪ی داهات بۆ پڕۆژەکانی گەشتوگوزار خەرج دەکرێت


وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاشکرای دەکات کە لەو داهاتەی دەستەکەیان تەنها ٢٠%یان پێدراوەتەوە بۆئەوەی لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریی گەشتوگوزاردا خەرج بکرێت.

نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: ״دەستەی گەشتوگوزار تەنیا پشت بە ڕسوومات دەبەستێت، داهاتی گەشتوگوزاری هەرێم نایەتە دەستەی گەشتوگوزار، بۆیە ساڵانە لە ڕێگەی ڕسووماتەوە داتامان دەست دەکەوێت״.

وتیشی: ״لە ساڵی ٢٠١٦دا داهاتی دەستەکەمان سێ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار بووە، لە ٢٠%ی ئەو داهاتە گەڕاوەتەوە بۆ دەستەی گەشتوگوزار و دابەش کراوە بەسەر پارێزگاکاندا، بۆ ئەوەی لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریی گەشتوگوزاردا خەرج بکرێت، ئەوەی تری دەچێتە خەزێنەی حکوومەتەوە ئێمە ئاگاداری چۆنێتیی خەرجکردنی نین״.