سلێمانی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٠٠ شوێن سزای دارای و یاسای دراون

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی نیسان بڵاودەكاتەوە و بەپێی ئامارەكە تەنیا لەو مانگەدا 238 شوێن بەهۆی سەرپێچیەوە رووبەڕووی سزای یاسایی كراوەتەوە


بەپێی ئامارەكە  لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی 4 ساڵی 2017 سەردانی 2243 شوێنیان كردووە و بەدواداچونیان بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان كردووە , لە ئەنجامی ئەو گەران و بەدواداچونەشدا بەهۆی سەرپێچی و كەموكورتی لە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان  238 شوێن سزای دارایی دراون  و پسوڵەی ئاگاداركردنەوەش بۆ 126 شوێن كراوە.


هەر بەپێی ئامارەكە تەنیا لە مانگی شوباتدا بەهۆی جۆری سەرپێچییەكەیانەوە 7 شوێن دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوە بەهۆی پابەند نەبونیان داخراون و2 شوێنیش ڕوبهڕوی دادگا كراوهتهوهو زیاتر لە 33 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخشیش پاش دەستبەسەراگرتنیان لەناو براوە .


كۆی ئەو غەرامانەش كە لەمانگی 4 دا  لە ئەنجامی پابەند نەبونی شوێنەكان كراوە 14 ملیۆن و ههشت سەد و سی و پێنج هەزار دینارە