بەرهەمی خانوە پلاستیکیەکان بە زانستی دەکرێن و ئەندازیاریان بۆ دیاری دەکرێت


لەئێستادا
دروستکردنی خانوی پلاستیکی بەردەوام لەزیادبوندایە بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا
دەفرۆشرێتەوە بەڵام لەبەر نەبونی سەرپەرشتیاری ئەندازیاری هاوڵاتیان ترسیان
لەخواردنی ئەو بەرهەمانە هەیە کە بەشێوەی زانستی بەرهەم نایەت لەئێستاشدا هەوڵەکان
خراوەتە کار بۆ دانانی ئەندازیاری کشتوکاڵی بۆ خانوە پلاستیکیەکان ژووری بازرگانی
و پیشەسازی سلێمانیش بۆ ئەو هەوڵە کاردەکات.

 

وصفي خليل اسماعيل  راويژكارى كومه له
ى گه شه پيدانى خانوى پلاستيكى و راوێژکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە
کەرتی کشتوکاڵدا بە ڕایگەیاند” لەساڵی پاردا بەرهەمی خانوی پلاستیکی لە
کوردستان زۆربوو ویستمان ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوەی بکەین بەڵام بازرگانەکانی
کوردستان مەترسیان هەبوو لەوەی بەرهەماکان لە کوالێتی کۆنترۆڵدا دەرنەچێت کاتێک
دەبرێتە ووڵاتانی دیکە، هەربۆیە لەگەڵ پەرلەمان و وەزیری کشتووکاڵ کۆبوینەوە
بیرمان لەوە کردەوە کەتاقیگەیەک لەناو عەلوەی سلێمانی دابنێین بۆ دڵنیابون لەو
بەرهەمانە بۆئەوەی ڕەوانەی دەرەوەی بکەین کەتا ئێستا ئەو تاقیگەیە
دانەندراوە”

 

ڕاشیگەیان” دواتر بیرمان لەوە کردەوە ئەوجوتیارانەی لەنا و خانوی
پلاستیکی کاردەکەن زانیاریان نیە لەسەر بەکار هێنانی دەرمان و بەهەرەمەکی بەکاری دەهێنن
چونکە دەرمان هەیە کەبەکاردێت بۆهەفتەیەکە نابێت بەرهەمەکە لێبکرێتەوە جاری وایە
جوتیار پیوەست نابێت پێوەی بۆیە بڕیارماندا ئەندازیاری کوشتوکاڵی دابندرێت بۆ خانو
پلاستیکیەکان بۆ زیادکردنی بەرهەم و کەمکردنی نەخۆشی و پیدانی زانیاری لەسەرخانوە
پلاستیکیەکان و کاتی دەرمان و ئاوهەوی ناو خانوەکە پاشان بڕیار لەسەر دەرمان
دەدات”.

 

ئاماژەی بەوەشدا” ئێمە کارێکمانکردووە کە هەمو خانوە پلاستیکیەکان
ئەندازیاری سەرپەرشتی هەبێت کە لەئێستادا بەهاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی و ڕێکخراوی کیدۆ خولی تایبەتمان بۆ جوتیاران کردۆتەوە کە ئەمەیان پێبڵێین
و ئەوانیش بزانن کە چەند پێویستە ئەندازیاریان هەبێت وە زۆریش لەسەر جوتیاران ناکەوێت
بە هەر 50 خانویەک یەک ئەندازیاری بۆ دادەندرێت و جوتیاری 10 هازاردینار مانگانە
دەدات بە کرێی ئەندازیارەکە”.

 

لەئێستادا هەر خانویەکی پلاستیکی دروستبکرێت مەرجی ئەوەی بۆ داندراوە کە
ئەندازیاری کشتوکاڵتی دەبێت سەرپەرشتی بکات.

 

سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی ئەم هەوڵە بەگرنگ باس دەکات، پێشڕەو
محەمەد دەڵێت” لەساڵی 2010 وە هیچ ئەندازیاریکی کشتوکاڵی دانەمەزراوە بۆیە
ئەم هەوڵە کاریکی زۆر باشە هەم بۆ ئەندازیاران کەدەرفەتی کاریان دەبێت هەم بۆ
تەندروستی لە بەرهەم هێنانی مادەکانی خانوی پلاستیکی بەشیوەیەکی تەندروست”

 

ڕاشیگەیاند” لەئێستادا ئێمە لەناوچەی بازیانەوە دەست پێدەکەین وە 40
ئەندازیارمان نوسیوە لە بواری باخ داری و کێڵگەی و خاك و ئاو کە پەیوەندن
بەئەوجۆرە کارەوە وە پاشان ئەوانەی ڕەزامەندیان دەربریوە خولێکی یەک مانگیان بۆ
دەکرێتەوە و پاش تاقیکردنەوە و دەرچونیان لەو خولەدا مافی سەرپەرشتیکردنی دەبێت
لەخانوی پلاستیکیدا”

 

جوتیارێک پێی وایەدانانی ئەندازیار ڕۆڵی گەورە دەگێڕێت لەزیادکردنی بەرهەم
و باشی کوالێتی بەرهەم.

 

ڕێبەند محێدین جوتیار و خاوەنی خانوی پلاستیکی ڕایگەیاند” دانای
ئەندازیار بۆ خانوە پلاستیەکان زۆر گرنگە چونکە ڕۆڵی باش دەگێڕێت بەپێدانی زانیار
و چۆنێتی بەرهەمی تەندروست و پێوەکردن و بەکارهێنانی دەرمان بۆ
بەرهەمەکانمان”

 

دەشڵێت” من لەساڵی 2009 وە خاوەنی خانوی پلاستیکیم سەرەتا ئەندازیاری
کۆمپانیاکانمان هەبوو کە خانوەکانیان بۆ دروست دەکردین وە لە ئێستاشدا خۆمان
شارەزای تەواومان پەیدا کردووە بەڵام دانانی ئەندازیار ڕۆڵی و کاریگەری زیاتری
دەبێت لەسەر بەرهەمەکانمان”.

 

لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا 10 هەزار خانوی پلاستیکی هەیە کە بەرهەمی
جیاوازی سەوزە بەرهەم دەهێنن.