بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری كۆیە ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 25 هەزار گەشتیار ڕوویان لەو ناوچەی كردووەو داواش لە كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەكات بایەخی زیاتر بەسنوورەكەیان بدەن.
(ئیسماعیل عەبدوڵا) بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری كۆیە راگەیاند، لە سنووری قەزاكەیان 150 شوێنی گەشتیارییان هەیە كە گەشتیاران دەتوانن ڕووی تێبكەن و لە ڕووی خزمەتگوزاریشەوە بۆ ئەو شوێنانە تا ڕادەیەك توانیویانە كەرەستە و ئامێر بۆ گەشتیاران دابین بكەن ، هەروەها نامیلكەیان لەناو گەشتیاراندا دابەشكردووە و تابلۆی رێنماییان بۆ شوێنە گەشتیارییەكان داناوە.
وتیشی: داوا لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەكەن سەردانی كۆیە بكەن بۆ ئاشنابوون بە شوێنە گەشتیارییەكان و ئامادەشن زەوی بۆ دروستكردنی كۆمەڵگای گەشتیاری لەسنووری قەزای كۆیە دابین بكەن.