وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەڕێگای زیادكردنی باجی سەر جگەرەو نێرگەلەو ماددە كحولیەكان داهاتی وەزارەت زیاد دەكەن.
ئەمڕۆ شەممە د.رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەبەرنامەماندا و داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە لەڕێگای زیادكردنی باجی سەر جگەرەو نێرگەلەو ماددە كحولیەكان داهاتی وەزارەتی تەندروستی زیاد بكەین.
هەروەها وتیشی: لە ئێستادا مانگانە 800 جۆر دەرمان پشكنینی بۆ دەكرێت و چەندین كۆمپانیاشمان لەسەر دەرمان داوەتە دادگا.