ئەندازیارێكی خۆراك رایدەگەیەنێت: پێویستە ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردێت پارچە پارچە بكرێت بۆ پارچەی بچوك و زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسیی دروستكردنی ماددەی شێرپەنجەیان لێدەكرێت.
لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی:” هەوڵ بدە ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردێت پارچە پارچە بكرێت بۆ پارچە ی بچوك بۆ ئەوەی ناو پارچە گۆشتەكە پلەی گەرمی بەر بكەوێت، چونكە پێویستە پلەی گەرمی گۆشت بۆ خواردن بگاتە سەرو 72 پلەی گەرمی بۆ ئەوی ڕێگری بكرێ لە بەكتریاو میكرۆب و زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسیی دروستكردنی ماددەی شێرپەنجەیان لێدەكرێت”.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:” پلەی گەرمیی بەرز دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئەرۆماتیك، بە تایبەتی كاتێك كە چەوریی گۆشت دەتكێتە سەر خەڵوز و دەسوتێت و پێویستە گۆشت لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگر”.