كۆمپانیایەکی چینی یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری به‌رهه‌م هێنا

 
یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری دروستكراوی چین له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ شه‌نگهای به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تاقیكرایه‌وه‌. 

فڕۆكه‌كه‌ له‌جۆری‌ سی‌ 919 یه‌و یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵـگره‌ له‌ مێژووی‌ ئه‌و وڵاته‌دا كه‌ كۆمپانیای‌ كۆماكی‌ چینی‌ به‌رهه‌می‌ هێناوه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ په‌كیندایه‌ بۆ ڕكابه‌ری‌ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ ئێرباسی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و بۆینگی‌ ئه‌مریكی، كه‌دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ بواری‌ فڕۆكه‌وانی‌ جیهانین. 

فڕۆكه‌كه‌ توانای‌ هه‌ڵـگرتنی‌ 168كه‌سی‌ هه‌یه‌و ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی‌ 5550 كیلۆمه‌تری‌ به‌رده‌وام بفڕێت، به‌مه‌ش ڕكابه‌ری‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ ئێرباس ئه‌ی‌320و بۆینگ بی‌ 737 بكات له‌گه‌شته‌ ناوچه‌ییه‌كاندا. 

هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی‌ ته‌واونه‌بوونی‌ ئاماده‌كاریه‌كان به‌كارهێنانی فڕۆكه‌كه‌ بۆ ساڵی 2019 دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام كۆمپانیای‌ كۆماك ڕایگه‌یاندووه‌ 23 كۆمپانیای‌ ناوخۆیی و جیهانی‌570  داوایان بۆكڕینی‌ فڕۆكه‌كه‌ پێشكه‌ش كردووه‌. 

پێشبینی ده‌كرێت تاساڵی‌ 2024 بواری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاسمانی‌ چین بگاته‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا تێپه‌ڕێنێت، كه‌ ئێستا له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زۆرترین سه‌رنشیندا.