كۆمپانیای‌ ڕوسنه‌فت قازانجی ساڵانه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات

 
كۆمپانیای‌ ڕوسنه‌فتی‌ ڕوسی‌ ئاشكرایكرد “پوخته‌ی‌ قازانجیان له‌سه‌ربنه‌مای‌ ساڵانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ له‌سه‌دا (8.3)، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ كڕینی‌ نه‌وت ئه‌نجامداو، یه‌كه‌م باره‌نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ گه‌یاندنه‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان”.

كۆمپانیای‌ ڕوسنه‌فتی‌ ڕوسی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ “له‌چاره‌كی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا توانیویانه‌ 13 ملیار ڕۆبڵ به‌ده‌ستبهێنن كه‌ ده‌كاته‌ (221) ملیۆر دۆلار, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت”، له‌هه‌مانكاندا پێشبینی‌ ده‌كرێت كۆمپانیای‌ ڕوسنه‌فت ئاستی‌ قازانجه‌كه‌ی‌ بگاته‌ 22 ملیار ڕۆبڵ. 

ئه‌وه‌شی‌ بڵاوكرده‌وه‌ “ئاستی‌ فرۆشتن به‌ڕێژه‌ی‌ %34.5 به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و بۆ 1 ترلیۆن و 41 ملیۆن ڕۆبَل له‌و نێوه‌نده‌شدا قازانجیان به‌رزبوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر سود و باج و كوژاندنه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كان به‌ڕێژه‌ی‌ %22 بۆ 333 ملیار ڕۆبل كه‌ له‌سه‌ر و پێیشنیه‌كان بووه‌” كۆمپانیای‌ ڕوسنه‌فتی‌ ڕوسی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم چووه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ پێدانی‌ نه‌وتی‌ پێشینه‌بوو به‌رامبه‌ر پێدانی‌ 3 ملیار دۆلار, به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش تائیستا ڕوسنه‌فت یه‌ك ملیار دۆلاری‌ داوه‌ به‌شێوه‌ی‌ پێشینه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.