رێكخراوی فاو: نرخی جیهانی خۆراك دابەزینی تۆماركردووە

 
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی (فاو) رایگەیاند: كە لە مانگی نیساندا نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان بەڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت 8  دابەزینی تۆماركردووە و نرخی زۆربەی زۆری خۆراكە كشتوكاڵییەكان جگە لە گۆشت كەم بۆتەوە. 

هاوكات تێكرای پێوەری نرخەكانی ئەو رێكخراوە لە دانەوێڵە و رۆنی رووەكی و شیرەمەنی و گۆشت و شەكر  لە مانگی نیساندا گەیشتۆتە ١٦٨ خاڵ، كە بەبەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتردا زیاتر لە 3 خاڵ پاشەكشەی كردووە. 

فاو پێشبینیشیكردووە: بەرهەمی ئەمساڵی دانەوێڵەی جیهان بگاتە دوو ملیار و ٥٩٩ ملیۆن تەن و لەوبرەش گەنم 740 ملیۆن تەنی پێكبهێنێت كەئەو برەش بەراورد بەساڵی 2016 كەمترە.