رێژەی هەڵاوسان لە توركیا گەیشتە نزیكەی ١٢% كە بەرزترین ئاستی رێژەی هەڵاوسانە لە نۆ ساڵی رابردوودا.
دامەزراوەی ئاماری توركیا، دوایین رێژەی هەڵاوسان لە مانگی نیسانی بە نزیكەی ١٢% راگەیاند كە نزیكە ٠.٥% لە رێژەی هەڵاوسانی مانگی ئادار زیاترە، رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئادار لە توركیا گەیشتبووە ١١.٢٩%.
بەگوێرەی “رادیۆ زەمانێ” لە راپۆرتەكە خواردەمەنییە كهوولییەكان و جگەرە، زۆرترین رێژەی هەڵاوسانی هەیە لەو راپۆرتەدا و رێژەكەی گەیشتووەتە نزیكەی ٢٢%.
لە توركیا كەرتێكی تر كە تووشی زۆرترین رێژەی هەڵاوسان بووە، بریتییە لە كەرتی گواستنەوە و رێژەی هەڵاوەسان لەو كەرتەشدا گەیشتووەتە سەرووی ١٧%.
هەروەها هەڵاوسان لە خۆراك و خواردنەوەش بەراورد بە مانگێك پێشتر ١.٥% زیادی كردووە. رێژەی هەڵاوسان لە بازاڕی جلوبەرگیش گەیشتووەتە سەرووی ٩% كە دەریدەخات خەرجییەكانی ژیان لە توركیا زیاتر بووە.
دوایین جار توركیا تووشی هەڵاوسانێكی زۆر بووبێت، بۆ ساڵی ٢٠٠٨ دەگەڕێتەوە كە هاوكات بوو لەگەڵ گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە بە رێژەی سەرووی ٦%، بەڵام لە هاوینی رابردووەوە كە لە توركیا كۆدەتا كرا، لیرە رووی لە دابەزین كردووە.
لە چەند ساڵی رابردوودا نرخی لیرە بە رێژەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كردووە و یەكێك لە هۆكارەكانیش بۆ پاشەكشەی ئابووریی توركیا دەگەڕێتەوە.
ئێستە نرخی هەر ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی ٣٥٤ لیرەی توركیایە، سەرەتای ئەمساڵ نرخەكە بۆ خوارووی ٣٠٠ لیرە دابەزی.