بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 12 پڕۆژە لە كۆیە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەركەوت ڕەسوڵ قائیمقامی كۆیە راگەیاند: دوای ئەوەی كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی قەزای كۆیەی كرد، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 3 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك، ئێمەش وەك قائیمقامیەتی كۆیە بڕیاماندا كە ئەو پارەیە بۆ 12 پڕۆژەی گرنگ خەرج بكەین لە سنتەری كۆیەو ناحیەكان.
وتیشی: پڕۆژەكان بریتین لە پڕۆژی قیرتاوكردنی رێگای بەستنەوەی كۆیە بە سلێمانی، دروستكردنی باخچەی هەیبەت سوڵتان، تێكەڵەكردنی برایم كۆت و كۆنكرێت كردنی چەند كۆڵانێك لە كۆیە، هەروەها فراوانكردنی تۆڕی كارەبا لە چەند گەڕەكێك، لێدانی بیری قوڵ لەسەر زێی بچووك، دروستكردنی دیواری ڕاگر و قیرتاوكردنی ڕێگای نەخۆشخانە لە ناحیەی تەق تەق، تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێگای باخچەو چەند شەقامێكو گەیاندنی پڕۆژەی كارەبا بە بەردەوامی بۆ پڕۆژەی ئاو لە ناحیەی ئاشتی، هەروەها قیرتاوكردنی گەڕەكی شارەوانی لە ناحیەی سكتان، نۆژەنكردنەوەی پردی پیادەڕۆیو كۆنكرێت كردنی شەقام لە ناحیەی سێگردكان، قیڕتاوكردنی چەند گوندێكی دێگەڵە.
قایمقامی كۆیە ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا ئەو پڕۆژانە دراونەتە بەڵێندەرو لەسەرەتای مانگی ئایارەوە دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان كراوە.