رێكخراوی گەشەپێدانی ئابووری كوردستان، بە سپۆنسەری كارگەی چیمەنتۆی بازیانو بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانیو كۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووە پلاستیكیەكان، خولێكی راهێنانی بۆ جووتیارانو خاوەن خانووە پلاستیكیەكانی سنوری ناحیەی بازیان كردەوە.
خولەكەش ماوەی یەك مانگ دەخایەنێتو تیایدا بەشێوازی پراكتیكیو لەڕێگەی كەسانی پسپۆڕەوە، شێوازی پەروەردەكردنی سەوزەو میوەی خانووە پلاستیكیەكان بە جووتیاران دەوترێتەوە.
لەئێستا ١٢ هەزار خانوو پلاستیکی لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە زۆرترین خانووی پلاستیکی لەشاری سلێمانییە ، سەرپەرشتیارانی خولەکەش دەڵێن: کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە زۆر گرنگە بۆ جوتیاران بەمەبەستی باشترکردن و زیادکردنی بەرهەمەکانیان.