توركیا قەبارەی كورتهێنانی بازرگانی لە توركیا نزیكەی 5 ملیار دۆلارە


وەزارەتی گومرگ‌و بازرگانی توركیا ئاشكرای دەكات: لە مانگی نیساندا قەبارەی كورتهێنانی بازرگانی دەرەكی نزیكەی 5 ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی گومرگ‌و بازرگانی توركیا، لەمانگی رابردوودا كورتهێنانی بازرگانی دەرەكی بەڕێژەی لەسەدا 15 پۆینت 77 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 4 ملیار‌و 910 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئامارەكان، لەمانگی نیساندا بەبڕی 12 ملیار‌و 833 ملیۆن دۆلار كاڵا‌و شمەك هەناردەی دەرەوە كراوە، كە لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا 7 پۆینت 38 زیادیكردووە، لە هەمان ماوەشدا هاوردەكردنی كاڵا‌و شمەك بەڕێژەی لەسەدا 9 پۆینت 58 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 17 ملیار‌و 744 ملیۆن دۆلار، بەوپێیەش تەرازووی بازرگانی توركیا لەمانگی نیساندا لاسەنگ بووە.