لەشاری سنەی کۆماری ئیسلامی ئێران ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سنە کۆدەبنەوەو بڕیاری کاری زیاتر و بەھێزکردنی پەیوەندیەکان دەدەن.
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور لەشاری سنە لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە کۆبۆوە کەتیایدا چەختکرایەوە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی ھەردولا تابتوانن کاری بازرگانی زیاتر لەنێوانیان گەشە بکات.
یاسین ڕەحیم ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە قسەمانکرد کە لیژنەی ھاوبەشی ھەردولا دروست بکرێت لەبواری داوەری و چاودێریدا بۆ ھەموو ئەو کێشەو گرفتانەی ڕودەدەن لە نێوان بازرگانانی ھەردولادا تاکێشەکان بەو نوێنەرانە چارەسەربکرێت کە دادەندرێیت.
لای خۆشیانە سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە ڕایگەیاند: خۆشحاڵن بەھاتنی ژووری بازرگانی سلێمانی و ڕەزامەندین لەسەر کارکردن بۆ پێشخستن و زیادکردنی کاری بازرگانی لەنێوانماندا .
ئاماژەی بەوەشدا ھەمو ھەوڵێک دەدەن بۆئەوەی بتواندرێت کێشەی بازرگانان چارەسەر بکەن و ڕێگەیان بۆ ئاسانتر بکرێت بۆئەوەی کاری بازرگانی بەرەو پێشتر بڕوات.