به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 3-5-2017 له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاره‌كانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پلانی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و هاوسه‌نگ پراكتیزه‌كردن و رێگاچاره‌كان ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كرد.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئاغای زاهیدیان پارێزگاری سنه‌و فه‌ره‌یدون ئه‌خلاقیان سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان – سنه‌و شاندی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماده‌یبوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و پسپۆرانی زانكۆی كوردستان لهسنهو 10 توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی زانكۆی سنه وته‌یه‌كی پێشكهشكردو تێیدا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد‌و رایگه‌یاند، به‌خێربێن بۆ پارێزگای سنه كه نامه‌وێ وه‌كو میوان به‌خێرهاتنتان بكه‌م، چونكه ئێوه‌ش كورد‌و هاتونه‌ته سنه‌و سنه‌ش شاری خۆتانه.
دواتر فه‌ره‌یدون ئه‌خلاقیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌م كۆنفرانسه به‌رهه‌می رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیتهكینكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان / سنه‌یه، كه ناوهیهكی زۆره هه‌ردوولامان ئاماده‌كاری بۆده‌كه‌ین، هیوامان وایه به‌رهه‌می زیاتری ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ببینین و بتوانین له رووی زانستی و ئه‌كادیمیه‌وه هاوكاری زیاتری یه‌كتر بكه‌ین، هه‌روه‌ها داوای كرد كه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوولا زیاتر بكرێن و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندكارانی نێوان هه‌ردوو زانكۆ فراوانتربكرێت.
دواتر پارێزگاری سنه وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی به‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه پیشانداو رایگه‌یاند، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م كۆنفرانس و رێككه‌وتننامه هاوبه‌شانه زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگا فراوانبكات و هه‌نگاوی فراوانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشه‌سازی و هه‌مه‌چه‌شنی لێ به‌رهه‌مبێت.
له وته‌یه‌كیشیدا پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتهكینكی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوونیان له پارێزگای سنه ده‌ربڕی بۆ كارێكی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی ئاوه‌هاو روونیكرده‌وه، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر له 40رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌و به‌رهه‌می ئه‌و رێككهوتننامانهش ئه‌م كۆنفرانسانهو ئاڵوگۆڕی خوێندكار‌و مامۆستایان و پسپۆرییه‌كانی هه‌ردوولایه.
دواتریش پارێزگاری سنه‌و سه‌رۆكی زانۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو و رایانگه‌یاند، ئه‌م كۆنفرانسانه گه‌شه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی باڵا‌و ئابووری نێوان هه‌ردوو پارێزگای سنه‌و پارێزگای سلێمانی دێنێته ئاراوه. جێی ئاماژه‌یه له‌م كۆنفرانسه‌دا زیاتر له 70 توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی له رێگه‌ی ١٢ پانێڵه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت به ئاماده‌بوونی پسپۆرانی هه‌ردوو زانكۆ‌و میوانای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
جێی ئاماژه‌یه شاندی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئه‌ندامێتی پ.ی.د.سۆران ئه‌بو به‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.كازم فه‌ره‌ج راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و د.كاوه ره‌زا راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ و پ.ی.د. عوسمان عه‌بدولقادر مامۆستای زانكۆ و یوسف شه‌ریف و یاسین ڕەحیم له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و رزگار حه‌مه خدر جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و شاخه‌وان محمد به‌رێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ و، به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یان كردووه.