سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3-5-2017 له شاری سلێمانی دووه‌مین كۆڕبه‌ندی فڕۆكه‌خانه شارستانیه‌كان- كارگۆ و گه‌شتوگوزار به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق و هه‌رێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و كۆمپانیا عیراقی و ناوخۆییه‌كانی ئه‌و بواره ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، وا بڕیاره كۆڕبه‌نده‌كه دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.
به چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دووه‌مین كۆڕبه‌ندی فڕۆكه‌خانه شارستانیه‌كان- ده‌ستی پێكرد، كۆڕبه‌نده‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق و هه‌رێم كرایه‌وه و دواتر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه،دواتریش پارچه میوزیكێك له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه و شاری سلێمانی نمایشكرا كه تایبه‌ت بوو به مێژووی سلێمانی ناوچه گه‌شتیاری و ئه‌كادیمیه‌كانی سلێمانی هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری تایبه‌ت كرابوو به ئاماژه‌دان به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و مێژووی دروستبوونی وفڕۆكهخانهكه.
پاشان وته‌ی ئازاد حمه ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد‌و ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهان و كوردستان وعیراقیش، وتیشی: ئومێد ده‌كه‌م كۆڕبه‌نده‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ببێته به‌هێزبوونی فڕۆكه‌خانه‌كان.
دواتر ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئامانجی كۆڕبهندهكهی ڕوونكرده‌وه و وتی: ده‌توانرێت فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌توانین بكه‌ینه هۆیه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره جیاوازه‌كان.
وتیشی: یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كۆڕبه‌نده ئه‌وه‌یه كه هه‌موان كۆبكه‌ینه‌وه كه دیراسه‌ی ئه‌و كێشانه بكه‌ین كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هاوكاری ههركۆمپانیاك ده‌كات كه بیه‌وێت به‌شدار بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی داعش وێرانی كردوه.
دواتریش كازم فنجان وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق وته‌یه‌كی پێشكهشكردو و وتی: هه‌وڵ و قوربانی گه‌لانی عیراق وایكردوه كه خزمه‌تی گه‌لی عیراق بكه‌ین، ئه‌مه‌ش شانازیه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌كانیش وتی: پێویسته له هه‌موو شاره‌كانی عیراق هه‌بێت، وتیشی: ڕووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان یه‌كسانه به ڕووبه‌ری هۆڵه‌نده، ده‌بینین له هه‌موو شاره‌كانی هۆڵه‌نده فڕۆكه‌خانه‌ی تێدایه، ئێستاش له هه‌وڵده‌ین چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له كه‌ركوك و دهۆك و حهبانیهو كوت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كان نێوده‌وڵه‌تی نابن ، به‌ڵكو ناوخۆین، كاتێك چووینه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه توشی دوو كێشه بووین ، یه‌كه‌میان ڕێگری له‌و فڕۆكه بیانیانه ده‌كرێت كه به ئاسمانی عیراقدا بڕوات، به بیانووی شه‌ڕ له عیراقدا، پێشتر بۆ نموونه فڕۆكه‌یه‌كی ئیمارات بۆی نه‌بوو به ئاسمانی عیراقدا بڕوات بۆ ئێران، به‌ڵام دوو هه‌فته پێشتر ئه‌م كێشه‌یه چاره كرا.
كێشه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی عیراقی بۆی نیه به ئاسمانی ئه‌وروپادا بڕوات، سه‌باره‌ت به دانانی ڕادهریش وتی: دانانی ڕاده‌ر په‌یوه‌ندی نیه به سیاسه‌ته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت شوێنێكی گونجاوی بۆ دابنرێت تا زۆرترین شوێن سودی لێببینێت، ئه‌م به‌یانیه‌ش سێ ڕادارمان به‌ده‌ست گه‌یشت له‌وه‌یه دانه‌یه‌كیان به‌ر هه‌رێم بكه‌وێت، وتیشی كۆڕبه‌نده‌كه سه‌لماندی كه ئاستی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و شاره‌كه كه توانیویه‌تی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیایه‌و فڕۆكه‌خانه كۆبكاته‌وه، له كۆتایشدا وتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی جوانترین فڕۆكه‌خانه‌ی عیراقه.
دواتر مه‌ولود باوه مراد وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و وتی:سه‌ر زه‌مینی هه‌رێم و عیراق شوێنێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌شتیاریه، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتوگوزارو گواستنه‌وه‌ی عیراق ناوی له ناوچه گهشتوگوزاریهكاندا نیه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ شه‌ڕه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ی عیراق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت گرنگی به‌كه‌رتی گه‌شتوگوزارو نه‌داوه، له كۆتایشدا داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین ی كرد.
وا بڕیاره كۆڕبه‌نده‌كه دوو ڕۆژ بخایه‌نێت و تیایدا چه‌ند پانێڵێك له‌لایه‌ن به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داران پێشكه‌ش بكرێت.