“جه‌واد ئوجی” جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2013ه‌وه گازی سروشتی ئێران بۆ عێراقی فیدراڵ نارده ده‌كرێت.
وتیشی: له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ندین بۆندی ناردنی گازی سرووشتی بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی واژۆ ده‌كرێت و له سه‌ره‌تای ساڵی 2013ه‌وه ئێران 20 تا 25 ملیۆن مه‌تری دوجا گازی سروشتی نارده‌ی عێراق ده‌كات.
لهبهشێكیتر له وته‌كانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی رێككهوتننهكانی نێوان ئێران و عێراق، بریاره هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتی له‌نێوان ئێران و عێراق دروست بكرێت و رۆژانه 110 ملیۆن مه‌تری دوجا گازی سرووشتی نارده بكرێت و بریاره له‌رێی خاكی عێراقه‌وه گازی ئێران نارده‌ی سووریاش بكرێت.
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌رێی ئه‌م هێله‌وه گازی ئێران بۆ سووریا و لوبنان ده‌گوازرێته‌وه‌و رێككه‌وتننه‌كان له ساڵی 2011 له‌نێوان ئێران و عێراق و هه‌روه‌ها سووریا ئه‌نجام گیراوه.