سەردار قادر دەستی لەکارکێشایەوە

سەردار قادر دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوەو رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی خراپی سیستمی حکومڕانی ناتوانن خواستی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ دەست لەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم و بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەکەم بڕیاری کۆتایمە، ئێستا تەنها هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕانم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی خراپی سیستمی حکومڕانی و مەرکەزییەت ناتوانین خواستی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەین.