لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی 4 بڵاودەکاتەوە


لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی  4 ساڵی 2017  بڵاوکردەوە کە زیاتر لە سی تۆن خواردن و ماددەی ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ئاماری لیژنەی لەناوبردندا ھاتووە: بەشێک لە جۆری ئەو خۆراک و ماددە بەسەرچوانە بریتی یە لە زاھی، زەیتون، ئاردی بایەعی، دۆشاوی تەماتە، بسکیت و لیمۆی کەرو کردوو کە لە عەلوەی سلێمانی، لەگەڵ چەندین خۆراک و ماددەی تری ماوە بەسەرچوو کە ھەریەکەیان بەبڕی جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە.


ئاماری لیژنەی لەناوبردن، ئاماژەی بە ئەوەکردووە: کۆی ئەو خۆراک و ماددە ماوە بەسەرچووەکان کە 30 تۆن و 988 کیلۆگرامە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەمیان لەناوبراون.