بۆ زیادبونی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌قامه‌كان به كرێ ده‌درێنه كه‌رتی تایبه‌ت و بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل پاره له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت.
عه‌بدولحه‌مید مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ زیادكردنی داهات پلانێكیان هه‌یه پاره له‌بری وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كاندا وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان وتیشی: بۆ زیادكردنی داهات، شه‌قامه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی به كرێ ده‌ده‌ینه كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان بۆئه‌وه‌ی له‌بری وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كاندا، پاره له شۆفێران وه‌ربگیرێت.
عه‌بدولحه‌مید مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختیكردۆته‌وه، تائێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه سود له‌و بابه‌ته وه‌ربگرێت، بۆیه بڕیاریانداوه له رێگه‌یه‌وه داهات بۆ حكومه‌ت زیاد بكه‌ن و ئه‌م بابه‌ته هه‌م بۆ زیادكردنی داهاته، هه‌م بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانه به‌تایبه‌ت له‌ناو شاره‌كاندا.
سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری ئه‌و شه‌قامانه‌ش ، ناوبراو بۆ باس ده‌ڵێت: شه‌قامه گرنگه‌كان و شه‌قامه بازرگانییه‌كان ده‌گرێته‌وه، شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ بۆ ئه‌و بابه‌ته هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن و رێنمایی بۆ ده‌رده‌كه‌ن.
جێگەی باسە تا ئێستا شۆفێران به خۆڕایی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان راده‌گرت به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره بده‌ن، به‌ڵام به‌پێی پلانه‌كه ناوشار و شوێنه گشتییه‌كان له‌رێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه ده‌ده‌نه كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران، ئه‌وانیش پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن له‌بری وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌و شوێنانه‌دا.