سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراق زیا عه‌واد كازم رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی پێشبینییه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له‌ساڵی 2022 بۆ 44 ملیۆن كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت “رێژه‌ی هه‌ژاری له‌عێراق له پێش هاتنی داعش 19 له‌سه‌د بوو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه بۆ 22,5 له‌سه‌د زیادی كردووه”.
ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی چه‌ند رووپێوێكه له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراق زیا عه‌واد كازم له لێدوانێدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند “سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتوان له عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان نه‌كراوه بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت خه‌مڵاندنه بۆ ژماره‌ی دانیشتوان، ژماره‌ی دانیشتوان له‌عێراق له زیادبووندایه، دانیشتوانی عێراق ئێستا نزیكه‌ی 37 ملیۆن كه‌س ده‌بن، هه‌رچی له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه ئه‌وا له‌نێوان چوار بۆ پێنج ملیۆن كه‌س ده‌بێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له زیادبووندایه، پێشبینیش ده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2022 بگاته 44 ملیۆن كه‌س، له‌وباره‌یه‌وه روونی كرده‌وه “ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق سوپاس بۆ خوا له‌زیادبووندایه به‌هۆی ئاستی به‌پیتی له عێراقدا كه ئاستێكی به‌رزه و هه‌روه‌ها رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوان له زیادبووندایه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ساڵی 2022 ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق بگاته 44 ملیۆن كه‌س”.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانیشه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی داعش بۆ مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه، زیاد عه‌واد بۆ ئانادۆڵو گوتی “ژماره‌ی ئاواره‌كان له زیادبوون و كه‌مبووندایه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێن و ناوچه‌كانی خۆیان و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه ئاواره‌بوونی نوێ هه‌یه، بۆیه ژماره‌كه له‌گۆڕاندایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆتاییه ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت كه دوایین ئامار ئه‌و وه‌زاره‌ته كردوویه‌تی ده‌ڵێت 150 هه‌زار خێزان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاواره‌بوونی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه روویدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زیاتر له 500 هه‌زار خێزان له چه‌ند پارێزگایه‌كه‌وه ئاواره‌بوون، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه له‌دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانییان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان”.
ده‌رباره‌ی ئاستی داهاتی ساڵانه‌ی خێزانیش له عێراق زیاد عه‌واد كازم له لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی “تێكڕای ئاستی داهاتی خێزان له زیادبوونی راسته‌قینه‌دابوو له‌عێراق له ساڵانی 2011 تا 2013 به‌هۆی زیادبوونی نرخی نه‌وت و هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌شه‌پێدانه راسته‌قینه‌یه‌ی له عێراق هه‌بوو و ئه‌و كات تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی خێزانێك گه‌یشته حه‌وت ملیۆن دینار، به‌ڵام پاش رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه و داگیركردنی داعش بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و ئابووریی تێكڕای داهاتی خێزان له ساڵێكدا بۆ پێنج ملیۆن دینار كه‌مبوویه‌وه”.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراق چه‌ند رێژه‌یه‌كی نوێی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند “رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له‌ساڵی 2008 رێژه‌ی 22,9 له‌سه‌د بوو، به‌ڵام پاش ستراتیژییه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری به‌كرده‌یی ئه‌و رێژه‌یه بۆ 19 له‌سه‌د له‌ساڵی 2013 كه‌مبوویه‌وه، به‌ڵام پاش رووداوه‌كانی داعش و قه‌یرانی دارایی ئه‌و رێژه‌یه بۆ 22,5 له‌سه‌د به‌رزبووه‌ته‌وه”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراق باسی له‌وه‌كرد كه ده‌زگاكه‌یان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی داڕشتن و ئاماده‌كردنی چه‌ند رووپێوێكی په‌یوه‌سته به بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و دیاریكردنی رێژه‌ی هه‌ژاریش له‌خۆ ده‌گرێت.