حكومه‌تی میسر پێیوایه له ئێستادا ئابووری وڵاته‌كه‌ی له بارودۆخێكی مه‌ترسیداردایه و ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت چه‌ندین رێوشوێن له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بگیرێته‌به‌ر،
عهلاو حه‌دیدی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی میسر رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌سی تاووتوێكردنی پرسی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، هیشام قه‌ندیل سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی و وه‌زیرانی دارایی و كاره‌با و پلاندانان و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی و وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و پیشه‌سازی و بازرگانی كۆبۆته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئابووری میسر له توانایدایه ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕینێت و گه‌شه بۆ وڵات بگێڕێته‌وه،
له‌كاتێكدا دۆخی دارایی و ئابووری میسر له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسیداره، گوتیشی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا چه‌ندین هه‌نگاوی به‌په‌له له‌بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بگرێته‌به‌ر، بۆیه ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتییانی میسر بێجگه له هه‌ژاران باجی ئه‌و هه‌نگاوانه بده‌ن،،،
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێ و زیادبوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران له جیهاندا، به پێچه‌وانه‌وه له میسر ژماره‌ی گه‌شتیاران رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانه سیاسییه‌كان و جێگیرنه‌بوونی باری ئاسایش كه وایكردووه ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دا بێت.