بازاڕ و قەیسەرییەکانی شاری سلێمانی

 
هەندێ کار و پیشە وەک ئاسنگەری، جۆڵایی، موتابچیەتی، چەرخی موو ڕستن، خەڕەک، کارگەچێتی، وەتراقچی، چەخماخسازی، شیرگەری، مسگەری، خومچێتی، زین و کۆپان هەیە کە هەر لە زووەوە لە شاری سلێمانیدا کراوە و گرنگییان پێ دراوە.

لە دروستبوونی سلێمانییەوە بەردەرکی سەرا و دەوروبەری ناوەندی شاری سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ   سلێمانی لە ساڵی ١٩٠٨ باسی خانی عەجەم و خانی غەفوور ئاغا و قەیسەری وەسمان پاشا و قەیسەری نەقیب ئەکات، واتە لە پێش هاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی ھەبوون، ئێستا تەنیا قەیسەری نەقیب وەک خۆی ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەھا دوکان و بازاڕی تیادا دروستکراوە.
 
خان و قەیسەرییەکانی سلێمانی لە سەرەتای سەدەی رابردوودا ئەمانە بوون:
 
قەیسەری وەسمان: پاشا وەسمان پاشای کوڕی حەمە پاشای جاف دروستی کردووە و لە ساڵی 1974 دا سووتاوە و ئێستا جێگاکەی بازاڕێکی گەورەی لێ دروستکراوە.
 
قەیسەری نەقیبشێخ مستەفای نەقیب کوڕەزای کاک ئەحمەدی شێخ دروستی کردووە و تا ئێستاش ماوە.
 
قەیسەری شێخ مەحمود: لە ساڵی ١٩١٦ دروستکراوە لە شوێنی مەیدانی برنجەکە بەرامبەر حەمامی سوورەت، ئێستا شوێنەواری نەماوە.
 
قەیسەری غەفوور ئاغالای مەزادخانەکەوە بووە، ڕووخاوە و ئێستا شوێنەکەی دوکان و بازاڕە.

خانی غەفوور ئاغا: شوێنەکەی ئێستا کراوەتە بازاڕی مەحوی بەرامبەر خانەقای مەحوی ، خانی عەجەم لە نزیک مەزادخانەکەوە بووە لە ناوبازاڕ و ئێستا شوێنەکەی کراوە بە دوکان و بازاڕە،خانە سووتاوقادری کەریم دایەن دروستی کردووە و ئێستا بازاڕێکی گەورەی لە شوێندا کراوە بە ناوی بازاڕی خانەقا (بازاڕی جگەرە)وە.

چایخانەی شەعب ھەر لە سەرەتاوە مەڵبەندی کۆبونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و ھونەرمەندان و نووسەران بووە،سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعب ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پەنجا و وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی کردووە.

لە سلێمانیدا دەیان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی تێدایە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری لێوە دەردەچێت و ژمارەیەکی زۆریش ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و سەتەلایتی تێدا پەخش دەکرێ، لەم شارەدا چەندین گرووپی شانۆ و مۆسیقا و نیگارکێش و ھونەرمەندی شێوەکار ھەیە و جگە لە زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی سلێمانی چەند زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەی بیانی تێدایە و لە ئێستاشدا وەک پایتەختى ڕۆشنبیرى کوردستان ناسێندراوە.