په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌نێوان دۆلار‌و نرخه‌كانی زێڕ‌و نه‌وتدا به‌دیده‌كرێت، دۆلار دراوی مامه‌ڵه كردنه به‌زێڕ‌و نه‌و‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌نێوان نرخی هه‌رسێكیاندا هه‌یه.
خه‌سڵه‌ته به‌نرخه‌كانی زێڕ
زێڕ یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی ئابوری جیهانی، له‌شارستانییه كۆنه‌كاندا هه‌تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م زێڕ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه‌كو دراو یاخود ئامڕازێكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌كارهێنراوه. زێڕ چه‌ندین خه‌سڵه‌تی بێ هاوتای هه‌یه كه وایكردوه ببێته یه‌كێك له‌كانزا به‌نرخه‌كان، له‌هه‌موو كانزاكانی دیكه زیاتر به‌رگه‌ی ئاو‌و هه‌واو كارلێكه كیمیاوییه‌كان ده‌گرێت، ژه‌نگ ناگرێ‌و ناڕزێت، ملیۆنه‌ها ساڵ پارێزگاریی له‌دره‌وشانه‌وه‌و بریقه‌داربونی خۆی ده‌كات. یه‌كێكه له‌كانزا قورسه‌كان، كه یه‌ك لیتر زێڕ 19.3 كیلۆگرام قورسه.
پێوه‌ری زێڕ
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان تا جه‌نگی دوهه‌می جیهانی له‌ده‌ركردنی پاره‌ی كاغه‌زدا پشتیان به‌و سیسته‌مه به‌ستبو كه پێیده‌وترێت “پێوه‌ری زێڕ”. نرخی ئه‌و پاره‌یه له‌وه‌وه دیاریده‌كرا كه چه‌ند پشتی به‌زێڕ به‌ستووه‌و گۆڕینه‌وه‌ی به‌دراوی زێڕین له چ ئاستێكدایه؟
گرنگترین خاڵ له‌سیسته‌می پێوه‌ری زێڕدا ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی كاغه‌ز له‌كڕین‌و فرۆشتندا ده‌به‌سترێته‌وه به‌بڕێك زێڕی دیاریكراوه‌و ده‌توانرێت ئه‌و پاره كاغه‌زه بكرێت به‌و بڕه زێڕه له‌كاتی گۆڕینه‌وه‌دا. به‌هۆی گرێدانی پاره‌ی كاغه‌ز به‌و زێڕه‌وه كه له‌بانكه ناوه‌ندیه‌كاندا هه‌یه پرۆسه‌ی دیاریكردنی بڕی ئه‌و دراوه بۆ ناو بازاڕه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێی ئه‌و بڕه زێڕه‌ی كه له‌بانكی ناوه‌ندا هه‌یه بۆ داپۆشینی. هه‌ر وڵاتێك ئه‌م سیسته‌مه به‌كاربهێنێت ئه‌وا به‌یاسا دیاری ده‌كات كه كه‌مترین به‌های دراوه‌كه‌ی به‌زێڕ چه‌نده.
نه‌وت‌و زێڕ
تۆژینه‌وه ئابورییه‌كان ده‌ریانخستووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان نرخی نه‌وت‌و نرخی زێڕدا هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970دا نرخی نه‌وت‌و زێڕ پێكه‌وه به‌رزبونه‌وه، كاتێك له‌نرخی هه‌ردوكیاندا قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره رویدا، كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 5 دۆلاره‌وه به‌رزبۆوه بۆ 12 دۆلار، نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕیش كه له‌سه‌رده‌می بریتۆن وودزه‌وه تا ئه‌و كات له‌ده‌وروبه‌ری 30 بۆ 35 دۆلاردا بوو، له‌كۆتایی ساڵی 1973دا ئۆنسه‌ی به‌رز بۆوه بۆ 100 دۆلار.
ئه‌م تۆژینه‌وانه ئاماژه به‌نرخی “نه‌گۆڕی زێڕ” له‌پیشه‌سازی نه‌وتدا ده‌كه‌ن، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌نرم بونه‌وه‌و به‌رز بونه‌وه‌دا له‌ده‌وروبه‌ری نرخێكدا ده‌خولێته‌وه كه یه‌كسانه به 2.3 گرام زێڕ، 100 ساڵه به‌وجۆره‌یه‌و پێیدوترێت “نه‌گۆڕی زێڕ”، به‌درێژایی نزیكه‌ی 50 ساڵه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت یه‌كسانه به 2.3 گرام زێڕ.
دۆلار‌و زێڕ
پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی زێڕ بوو له‌جیهاندا، ئه‌وكات نرخی یه‌ده‌گی زێڕی ئه‌مه‌ریكا به‌نزیكه‌ی 26 ملیار ده‌خه‌مڵێندرا، كه 65% نرخی یه‌ده‌گی زێڕی هه‌موو جیهان بوو كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار بوو. به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌كۆنگره‌ی بریتۆن وودز دانراو تیایدا ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به 35 دۆلار دیاریكرا. یه‌ده‌گی زێڕی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 23.1 هه‌زار ته‌نی مه‌تری بوو، یه‌ده‌گی هه‌موو جیهانیش به‌ئه‌مه‌ریكاوه نزیكه‌ی 35.5 هه‌زار ته‌نی مه‌تری بوو. به‌ڵام روداوی هه‌ره گرنگ له‌په‌یوه‌ندی نێوان زێڕ‌و دۆلاردا ئه‌وه بوو كه له‌دوای جه‌نگی جیهانییه‌وه، دۆلار له‌بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی جیهانییدا چالاكانه شوێنی زێڕی گرته‌وه.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی