ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بریاریدا پارێزگای بەسرە بکرێتە پایتەختی ئابوریی عێراق.
(ئەحمەد کینانی) سەرۆکی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند بوونی بەسرە پایتەختی ئابوریی عێراق کاریگەریی لەسەر داھاتووی ئابوریی وڵات دەبێت.
جێی باسە شاری بەسرە دەکەوێتە باشوری عیراق و دەوڵەمەندە بە نەوت و گەورەترین کێلگە نەوتیەکانی عێراق لەخۆدەگرێت.