به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى نرخی ئەمپێری موەلیدە ئه‌هلییه‌كانى بۆ مانگی (چوار) و به‌رنامه‌ى كاركردنى موه‌لیده‌كانیشى بۆ مانگی داهاتوو راگه‌یاند، به‌گوێره‌ى خشته‌كه‌ش رۆژانە لەكاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو كاردەكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن.
لەكۆبونەوەیەكدا كە لەقایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی بەسەرپەرشتی قایمقامی سلێمانی و نوێنه‌رى لایه‌ن په‌یوه‌نداره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، نرخى موه‌لیده بۆ مانگى چوار و به‌رنامه‌ى مانگى داهاتوو دانرا.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه نرخی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان (چوار) بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕدا بە (44) دینار دانرا، واتە موەلیدەكان لەمانگی نیساندا به پاكتاوكرنى قه‌رزى مانگى كانوونى دووه‌مەوە نرخى ئه‌مپێرێك له نێوان 6500 بۆ 7500 دینار ده‌بێت، ئەو جیاوازییەش لەنێوان نرخەكان ده‌بێت و پەیوەندی بەکاتەکانی كاركردنی موەلیدەكانەوە هەیە.
سەبارەت بە خشتەی كاركردنی موەلیدە ئەهلیەكانيش بۆ مانگی ئایار (پێنج) رۆژانە لە كاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو كاردەكەن، جه‌تیشكرایه‌وه كە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له كاتی پێویست گۆڕانكارى له به‌رنامه‌ى موه‌لیده‌كان ده‌كات.
راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه موەلیدەی قەزاو ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهەمان نرخی ناوشار كارده‌كه‌ن و لەكۆتایی مانگدا پارە كۆدەكه‌نه‌وه، بۆ به‌رنامه‌ى كاركردنى موه‌لیده‌كانیش ئیداره‌ى ناوچه‌كان و قه‌زاكان خۆیان خشته‌ى كاركردنى موه‌لیده‌كان داده‌نێن و مه‌رج نییه به‌هه‌مان خشته‌ى ناوشار كاربكه‌ن.