بانكی رەشیدی عیراق ئامادەیی لقەكانی خۆی پیشاندا بۆ وەرگرتنی داواكاری ئەو فەرمانبەرانەی خوازیارن (10) موچەی بنەرەتیان بەسەریەكەوە پێ بدرێت.
لەوبارەیەشەوە بانكەكە لەراگەیەندراوێكیدا ئەوەی خستۆتەروو كە ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت ئەو پێشینە داراییە وەربگرن پێویستە لەرێگەی فەمانگەكانیانەوە داواكاریەكانیان بەرزبكەنەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی دروست كاری ووردبینی بۆ مامەڵەكانیان بكرێت و پسوڵەی تایبەت بە وەرگرتنی ئەو پارەیەیان پێ بدرێت.
ئاشكراشیكردوە كە پێدانی ئەو پێشینە داراییە بەپێی رەزامەندی و رێنماییەكانی وەزارەتی داراییەوە لەكاتی پێشكەشكردنی زانیاری هەڵەو ساختەكاریدا فەرمانبەرو فەرمانگەكەی بەرپرسیاردەبێت.