لیژنەی رێكخستنی ناوشار جارێكی تر كۆبویەوەو قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەبێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ كاسبكارەكان دا دەكرێت.
(ئاوات محەمەد) قائیمقامی سلێمانی سەبارەت بە تاوتۆكردنی رێكخستنەوەی ناو بازاڕو دیاریكردنی شوێنی تایبەت بۆ كاسبكاران لەگەڵ سەرجەم دام و دەزگاو لایەنە پەیوەنیدارەكان كۆبوەوەو داوای لەبەشداربووانی كۆبوونەوەكە كرد رێوشوێنی یاسایی و پێویست لەگەڵ كاسبكارەكان بگرنەبەر تاوەكو هەرچی زووترە كاسبكارەكان بتوانن لەو شوێنانەی كەبۆیان دیاریكراوە دەست بكەنەوە بە كارەكانیان و بەبێ جیاوازی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشكرد: ئەو كاسبكار و دەسگێرانەی رەقەمی دوكانیان وەرگرتووە دەبێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەڵێننامەی یاسایی پربكەنەوە. لەو بارەیەشەوە (ئاكۆ عەلی عەزیز) سەرۆكی لیژنەی رێكخستنی ناوشار رایگەیاند، دوای دیاریكردنی شوێن و وەرگرتنی رەقەمی دوكان لە لایەن كاسبكارانەوە بەڵننامەی یاساییان پێ پردەكرێتەوە تاوەكو ئەو هاوڵاتیانە سودمەندبن كە هیچ مووچەیەكیان لە دام و دەزگا حكومییەكاندا نییەو دەبێت هەمووان وەك یەك پابەندی یاسا بن.