هەروەک ئەزانین گالاکسی ئێس ٨ نرخەکەی گرانترە لە نەوەی رابردووی هەر بۆیە بەوبۆنەوە IHS Markit راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە بڕی تێچووی دروست کردنی هەر مۆبایلێکی لە گالاکسی ئێس ٨ تێدا ئاماژە پێداوە وە ئەلێت هەر گالاکسی ئێس٨ ێک ٣٠٧.٥ دۆلاری تێچووە بۆ بەرهەم هێنانی واتە هەر دانەیەک ٣٠٧.٥ دۆلار لەسەر کۆمپانیای سامسۆنگ کەوتووە.
بەپێی هەمان راپۆرتی ئەو کۆمپانیایە شیکەرەوەی بازاری بێت , تێچووی پارچە سەرەتایەکانی (BOM) بۆ جۆری ٦٤ گێگابایتی تەنها ٣٠١.٦٠ دۆلار بووە وە بە حساب کردنی بڕی پارەی پێکەوە بەستنی و لەسەر هەر مۆبایلێکی ٥.٩ دۆلارە بە کۆی گشتی ئەکاتە ٣٠٧.٥ دۆلار بۆ هەر گالاکسی ئێس٨ ێک کە ٤٣.٣٤ دۆلار نرخی تێچوونەکەی لە گالاکسی ئێس ٧ زیاترە وە لە راپۆرتەکەدا هەموو پارچەکانی باس نەکردووە بەڵام دەربارەی بیرگەی فلاشی NAND و DRAM ئەلێت کە ٤١.٥٠ دۆلاری تێچووە . وە پاتریە ٣٠٠٠ ملی ئەمپێرە کاتژمێریەکەی تەنها ٤.٥٠ دۆلاری تێچووە بۆ هەر بەرهەمێک لەم مۆبایلە.
نرخی گالاکسی ئێس ٨ لە بازارەکانی جیهاندا لە نێوان ٧٢٠ دۆلار تا ٧٥٠ دۆلاردایە کەواتە لە فرۆشی هەر دانەیەک لەو مۆبایلەدا زیاتر لە 412.5 دۆلار قازانجی تێدایە بۆ سامسۆنگ وە لە قازانجی گالاکسی ئێس ٧ زیاترە پێشبینیش ئەکرێت لەمساڵدا فرۆشی ئەم مۆبایلە هەموو ریکۆردەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بشکێنێت سامسۆنگ زۆرترین قازانج بکات .
بەبێ تێچووی پارەی هاوردە و زۆر شتی تریش کەقازانجەکەی کەم دەکاتەوە بەلام برەکەی جارێ روونیە کەچەند لەو قازانجە کەم دەکاتەوە.