دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق لەجێبەجێكردنی بریارێكی پاشگەز دەبێتەوە

 
پاش ئەوەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو فڕۆكە بارهەڵگرانەی كە لە فڕۆكەخانەكانی عیراق دەنیشنەوە، پێویستە سەرەتا لە فڕۆكەخانەی بەغدا بنیشنەوەو پشكنینی ئەمنیان بۆ بكرێت،   لەو بڕیارەی پاشگەزبۆوەو بەنوسراوێكی رەسمی ئاگاداری سەرجەم فرۆكەخانەكانی عیراقی بەهەرێمی كوردستانیشەوە كردوە كەوەكوپێشوویان دەتوانن لەكاركردن بەردەوام بن.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لەکاتی جێبەجیکردنی ئەم بڕیارەدا زۆربەی کۆمپانیاکان و بازرگانان ئیش و کارەکانیان ڕادەگرت لەبەر ئەوەی ڕەوشی ئەمنی بەغداد لەئێستادا لەوپەڕی خراپیدایە وە تێچووی گەشەتاکانیش زۆر زیادی ئەکرد.

تاهیر عەبدوڵا وتیشی: ئێمە وەک  فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی زۆربەی گەشتەکانمان  فرۆکەی بارهەڵگرە و فرۆکەی تایبەتیشمان هەیە بۆ هێنانی ئاژەڵ لەدەرەوەی وڵاتەوە، کۆمپانیاکانی هێنانی ئەوە ئاژەڵانە کێشەی گەورەیان بۆ دروست ئەبوو ئەگەر بچونایەتە بەغداد زۆربەی ئەو کۆمپانیانە بڕیاریان دابوو گەشتەکانیان بوەستێنن.