وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، له مانگی رابردوودا حه‌فتا و هه‌شت ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه كه داهاته‌كه‌ی هه‌شت ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلار بووه،
له‌وباره‌یه‌وه عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له مانگی رابردوودا شه‌ست و پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه هه‌نارده كراوه كه داهاته‌كه‌ی شه‌ش ملیار و 866 ملیۆن دۆلار بووه و دوازده ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیلیش به داهاتی دوو ملیار و سێسه‌د و سی و چوار ملیۆن دۆلار له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه،
جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخی فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش له ماوه‌ی ئاماژه‌ی پێدراودا سه‌د و چوار دۆلار و سی و پێنج سه‌نت بووه. نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای جیهانیه‌كانه‌وه له رێگای به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه و جه‌یهانی توركی و خورعهمیه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراون،
عاسم جه‌هاد باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی رابردودا كه‌می كردووه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ مانگی 10 كه له‌و مانگه‌دا 81 ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرابوو.