ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەیەکیاندا لەگەڵ ژوری بازرگانی ھەمەدان جەخت لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندیەکان کرایەوە و تیایدا داوای بەھێزکردنی کاری ھاوبەشکرا.
ئەمڕۆ چواشەممە لە شاری ھەمەدان شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی ھەمەدان کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا عەلی ئەزغەر سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەمەدان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی شاندی بازرگانی و پیشەسازی سلێمان لەوتەیەکدا ڕایگەیاند” ڕوبەری شارەکەمان ١٩ھەزار و ٧٠٠ کیلۆمەترە کە تیایدا یەک ملێۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس تیایدا دەژی وە ٢٩ شار و شارۆچکەی ھەیە وە خەڵکی ھەمەدان زیاتر بەکاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵن وە لەڕوی پیشەسازیەوە ھەمدان پیشەسازی نیە بەڵام لە ئێستادا بەرەو پێش دەڕوات لەو بوارەدا”
ئاماژەی بەوەشدا” مادەی خام لەم شارە ملێۆنێک و ٢٠٠ ھەزار تەنی ھەیە بۆ ھەر مانگێک كارگەی شوشە ھەیە لەم شارەدا وە دوو کارگەی پترۆ کیمیای گەورە ھەیە وە بەشی ئۆتۆمبێلی بیجۆ ١٤٠٠ پارچەی دەگی لەم شارە دروست دەکرێت وە ١٧٠٠ کارخانە لە ئێستادا لە کارکردندایە لەزۆربەی بوارەکاندا”
لەبواری کشتوکاڵدا سەرۆکی ژووری ھەمەدان ڕای گەیاند” لەشاری ھەمەدان پەتاتە ساڵانە ٩٠٠ ھەزار تەن بەر ھەم دێت لەڕوی وشکەوە لە گوێز و کشمیشدا یەکەمن لە سەرتاسەری ئێراندا کەساڵانە بەرھەمی زۆر مان ھەیە”
ئاماژەی بەوەشدا ٢٦ زانکۆی حکومی و تایبەت ھەیە کە ٣٧ ھەزار کەس تیایدا دەخوێنن ھەمەدان پارێزگایەکی مێژوویە واداندراوە پێش ٣ ھەزار ساڵ ھەبووە.
ژووری بازرگانی ھەمەدان ٩٠ ساڵە دامەزراوە ٧٠٠ کەس ئەندامن لە بوارە جیاوازەکاندا لەبواری کشتوکاڵی کانزای ئەندازیاری و گواستنەوە .
سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەمەدان ھاوکاری خۆیان دەربڕی بۆ شاری سلێمانی کە بتوانن کاری ھاوبەش بکەن تا کاری بازرگانی و پیشەسازی پێکەوە بەرەو پێشەوە بەرن وە ئەم لێک نزیکبونەوانە دەبێتە کارێکی باش بۆ ھەردوولا.
شاندەکەی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی پێک ھاتبوو لە یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور بورھان علی ئازاد شمقار کەمال سەعیدتەھا کۆی ئەحمەد کەلاری ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور.
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند” لەڕوی جوگرافیاوە سلێمانی ھاوشانی ئێرانە وە ھەردوو مەرزی پەروێزخان و باشماخ زۆرترین ھاوردەکردنی ئێرانی لێوە دێت کە ساڵانە بە ملێۆنەھا دۆلار بازرگانی لێوە دەکرێت وە شاری سلێمانی پردێک بووە کە کاڵای ئێرانی بۆ ھاتووە و تیایدا بڵاو کراوەتەوە بۆ تەواوی عێراق”
ڕاشی گەیاند” سلێمانی یەکەم پارێزگابوو کە پێشانگای بۆ ئێران کردەوە و کاری ھاوبەشی زۆریان بەبووە وە سلێمانی بە شاری ڕۆشنیران ناسراوە کە زۆرترین شاعیران و کەسایەتیەکانی تیادا دەرکەوتووە وە یەکەم شۆڕش دژی ڕژێم لەو شارە بووە وە یەکەم ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلفزیۆن لەم شارە بووە وەیەکەم زانکۆ لە سلێمانی بووە لە ئێستادا یەکەمین شاری پیشە سازیە لە عێراقدا پێشتر چیمەنتۆمان لە ئێران و تورکیا دەھێنا بەڵام لە ئێستادا خۆمان پێنج کارگەی گەورەمان ھەیە کە چیمەنتۆ بەتەواوەتی بەرھەم دێنێت ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت”
ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ٥٠ ساڵە دامەزراوە لەسلێمانی ٨ ھەزار ئەندامان ھەیە بە سیستمی ئەلکترۆنی کار دەکەین وە یەکەم ژوورین کە خاوەنی پێشانگای تایبەتین وە ١٨٠ کۆمپانیای ئێرانی لە سلێمانی ھەیە .
جێگری سەرۆک ئەوەشی ڕاگەیاند” دەمانەوێت کاری ھاوبەش بکەین وە یارمەتی بازرگانی ھەردولا بدەین یارمەتی بازرگان بەوە بدرێت ھەر بازرگانێک پشگیری ژووری ھەمەدانی پێبێت ھاوکاری بکەین و بەپێی یاساکان وە پێویستە ئەو پێشانگایانەی دەکرێتەوە لەنێوان ھەردولادا یەکتری لێ ئاگادار بکرێتەوە تا بتوانین کارئاسانی و لێک نزیکبونەوە بۆ بازرگانان بکرێت تا بتوانین کۆمیتەیەکی ھاوبەش دروستبکەین وە لەسەر کێشەکان ئاگاداری یەکتربین و کێشەکان چارەسەر بکرێت.