حكومەتی ئوسترالیا 110 ملیۆن دۆلاردەداتە عێراق

 
حكومەتی ئوسترالیا رایدەگەیەنێت بەبری 110ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق دەكات لەماوەی سێ ساڵی داهاتودا.

جولی بیشوب، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە ،حكومەتی ئوسترالیا بریاریداوە وەك هاوكاری و بۆبونی ئەمن و ئاسایش و دژی شەری داعش بریاریداوە بری 110ملیۆن دۆلاربداتە حكومەتی عێراق”

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ، ئاماژەی بەوەشداوە “ئەو بڕی هاوكاریە بۆماوەی سێ ساڵی داهاتودا دەبێت و كۆی ئەو هاوكاریە ماددیەش كەلە ساڵی 2014وە تا ئێستا پێشكەشكراوە بە سوریاو عێراق بڕەكەی گەیشتوەتە 530ملیۆن دۆلار”