ژووری بازرگانی سلێمانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھەمەدان پتەو دەکاتەوە

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەشتە شاری ھەمەدان و لەگەڵ ژووری بازرگانی ھەمەدان پەیوەندیەکان بەھێزدەکەن.

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەپێکھاتبوون لە یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بورھان علی و کەمال سەعید تەھا کۆی و ئەحمەد کەلاری و ئازاد شمقار ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری ئەمڕۆ سێشەممە گەشتنە شاری ھەمەدان.

بڕیار وایە شاندەکە چەند کۆبونەوەیەکی گرنک ئەنجام بدات لەگەڵ ژووری بازرگانی ھەمەدان و چەند گەورە کارگەیەکی شارەکە و کۆمپانیاکان بەسەر بکاتەوە تا لەنزیکەوە ئاگاداری کاری بازرگانی و پیشەسازیبن لە ھەمەداندا لە چ ئاستێکدایە.