ئەحمەد کەلاری نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکەلار ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند” بڕیاردرا کە مەرزی پەروێزخان بکرێتەوە دوای ئەوەی ماوەی پێنج ڕۆژە داخراوە، کە ئەمەش زیانی زۆری بە کاری مەرزەکە گەیاندووە”
ڕاشیگەیاند “ئێمە لەھەوڵی بەردەوامدا بوین بۆ ئەوەی کاری مەرزەکە بکرێتەوە کە بوە ھۆی ڕاوەستانی ھاتنی تەواوی ئەو پێداویستیانەی دۆژانە دێتە کوردستانەوە، ئەمەش دەبوە ھۆی گرانبونی نرخی بەشێک لەکاڵاکان کە لە ئێرانەوە دەھات، بۆیە لە ئێستادا کردنەوەی مەرزەکە کاریگەری باشی دەبێت”
ئەمە لەکاتێکدایە کە مەرزی پەروێزخان بۆماوەی پێنج ڕۆژ لەلایەن بارھەڵگرەکانی ھێنانی چیمەنتۆی فەل داخرا بو، بەلام ئەمڕۆ کرایەوە.