قایمقامیهتی سلێمانی رایدهگهیهنێت، بەمەبەستی پاکردنەوەی شاری سلێمانی ھەڵمەتی لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و گەوڕەکانیان دەستپێكردووه ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری شارەوانی رایدەگەیەنێت، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و سەرپێچی کاران رووبەروی یاسا دەکەنەوە.
رزگار ئەحمەد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی وتی”بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و بە ھاوکاری بەشی زیادەرەوی و خزمەتگوزاری شارەوانی و ھێزە ئەمنییەکان، ھەڵمەتی لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و گەورەکان لە سنووری ماستەر پلانی شاری سلێمانی دەستی پێکردووە و ھەموو ئەو گەورانەی لە گەڕەکە نوێکان و بەنایاسایی دروست کراون”.
رزگار ئەحمەد وتیشی”بۆ لەوەراندنیان ھەندێ لە ئاژەڵدارەکان سەوزایی ناوەندی شەقامەکان بەکار دەھێنن کە دیمەنێکی ناشارستانی و ناشرینە و سیمای شار دەشێوێنێت، بۆیە بەھەمان شێوە بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی ئەو ئاژەڵانەش دراوە”.
سەبارەت بە سزای سەرپێچی کاران بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: سەرجەم گەورە نایاسایەکان تێک دەدرێن و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە شەقام و ناوەندی رێگاکاندا بلەوەڕێنرێت.
ئهوهشی وت”پاش وەرگرتنی بەڵننامەی دادنووس، بە بڕی 200 ھەزار دینار سزا دەدرێت و ئاژەڵەکە دەنێرینە دەرەوەی ماستەر پلانی شاری سلێمانی، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی بەو دیاردە دەھێنرێت”.