کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی که له کوردستاندا کار و پرۆژه‌ی هه‌یه، “ستیڤان وایت”ی به سه‌رۆکی نوێ دامه‌زراند و جێگه‌ی “تۆنی هایوارد” ده‌گرێته‌وه که له کۆنفرانسی گشتیدا له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران ده‌به‌سترێ خانه‌نشین ده‌کرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ستیڤان وایت، سەرۆکی نوێی گه‌نه‌ل ئینێرجی، نزیکه‌ی ٣٠ ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌ک ڕۆیاڵ ده‌چ شێڵ و گرووپی بی.جی و گاڵپ ئینێرجیا، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار نابێ، به‌ڵکو سه‌رۆک ده‌بێ بۆ وه‌رگرتنی بڕیاره خێراکان. وایت، له کاتی ئێستادا سه‌رۆکی ساوند ئینێرجییه که له له‌نده‌ن تۆمار کراوه و مۆڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌یه له مه‌غریب و ئیتاڵیا.
کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی، له ساڵی ٢٠١١ دا له ڕووی یه‌ده‌گه‌وه به گه‌وره‌ترین کۆمپانیاکان دانرا که له له‌نده‌ن تۆمار کراون، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی نه‌وت دۆزینه‌وه‌ی سه‌رنه‌که‌وتووی له ئه‌فریقیا به‌ڕێوه برد.